
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یاری کۆتایی خولی سێیەمی تۆپی پێی دیپلۆماتکاران ئامادە بوو
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەشداری لە یاری کۆتایی خولی سێیەمی تۆپی پێی دیپلۆماتکاراندا کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە یاری کۆتایی خولی سێیەمی تۆپی پێی دیپلۆماتکاران ئامادە بوو.
پێش دەستپێکردنی یارییەکە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی بارزانی لە یارییەکەدا دەربڕی. دزەیی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم خولە دروستکردنی کەشێکی دۆستانە و کاتێکی خۆشە.
دزەیی ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم پاڵەوانێتییەدا کە ١٦ تیپ بەشدارییان تێدا کردووە، هەمووان براوەن و سوپاسی میوانە دیپلۆماتکارەکان و زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی وەرزشی کرد کە پشتیوانییان لەم ڕێکخستنە کردووە. هەروەها ئەوەش خرایە ڕوو کە ئامانجی ئەم خولە بەهێزکردنی دۆستایەتی و هەماهەنگییە لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە: Kurdistan24