
سەرۆک وەزیران بارزانی: هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ بڕینی بودجە نییە، داوای مافەکانی خۆمان دەکەین
بارزانی ڕایگەیاند کە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ بڕینی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا نییە و هەرێمی کوردستان لە مافە دەستوورییەکانی خۆی خۆش نابێت.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جەختی کردەوە کە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا نەدراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم ٪١٤.١٤ی کۆی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت و پێویستە بودجە لەسەر بنەمای ئەم ڕێژەیە دیاری بکرێت.
بارزانی لە پێشانگەی تەکنەلۆجیی هایتێکس ۲۰۲٦ لە هەولێر تیشکی خستە سەر وەرچەرخانی دیجیتاڵی و کارئافرێنیی گەنجان لە هەرێم. ئاماژەی بەوەش کرد کە کاری کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا لەگەڵ حکومەتدا یەکخستنی بۆ کراوە و لە ئاستی ناوخۆدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست هاتووە.
سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ لەلایەن گەنجانەوە گەورەترین سەرمایەی هەرێمە و سەرمایەی مرۆیی لە سەرچاوە ژێر زەوییەکان بەنرخترە. هەروەها لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە لەبری ٣٠ تریلیۆن دینار داوای ١٣ تریلیۆن دینار کراوە، ڕوونی کردەوە کە ئەوان تەنیا داوای مافە دەستوورییەکانی خۆیان دەکەن و داوای زیاتر ناکەن.
سەرچاوە: Kurdistan24