
سەرۆکوەزیران بارزانی: پڕۆژەی گەلی زاخۆ بووژانەوە بە کەرتی گەشتیاریی کوردستان دەبەخشێت
دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی گەشتیاریی گەلی زاخۆ، هەلی کار لە ناوچەکە زیاد دەکات و کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان دەبووژێنێتەوە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند کە سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردووە و بەردی بناغەی پڕۆژەی گەلی زاخۆی داناوە.
بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەلی کاری زۆر بۆ خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت و بە بووژاندنەوەی بازاڕی کاری ناوچەکە، ئاستی گوزەرانی خەڵک بەرز دەکاتەوە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەکە دەبێتە فاکتەرێکی ستراتیژی بۆ گەشەپێدان و بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، ئامانج لێی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانییە.
پڕۆژەی گەلی زاخۆ لە چوارچێوەی دیدگا و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
سەرچاوە: Kurdistan24