PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

سەرۆکی حکومەت بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرێبەر تاوتوێی هاوکارییەکانی کرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دانیێڵ کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەشداریکردنی هەرێمی لە ڕێککەوتنەکانی داهاتووی نێوان ئەڵمانیا و عێراق تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ پێشوازی لە دانیێڵ کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و کۆبوونەوەیەکیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا کرایەوە. بارزانی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێم دووپاتکردەوە. باڵیۆز کرێبەر ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانی و هەماهەنگییەکان بەردەوام دەبن، و هەرێمی کوردستانیش دەبێتە بەشێک لە هەر ڕێککەوتنێکی دووقۆڵی کە لە داهاتوودا لە نێوان ئەڵمانیا و عێراقدا ئیمزا دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دواین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار