سیاسەت

سەرۆک وەزیران بارزانی لەگەڵ لۆرد ئەشکرۆفت ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە بازرگان و سیاسەتمەداری بەریتانی لۆرد مایکل ئەشکرۆفت کرد و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان دەربارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ پێشوازی لە سیاسەتمەدار و بازرگانی بەریتانی لۆرد مایکل ئەشکرۆفت کرد. کۆبوونەوەکە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا.
لۆرد ئەشکرۆفت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەردانەکەی تێگەیشتنی باشترە لە خەبات و قوربانیدانی گەلی کورد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەربارەی ڕەوشی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا.
سەرچاوە: Kurdistan24