
بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا جەختیان لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نیکۆلا فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلا فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
بارزانی و فۆنتانا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ئەو پشتیوانییە کردەوە کە ئیتالیا پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکات و دووپاتیان کردەوە کە دەبێت ئەم پشتیوانییە بەردەوام بێت.
هەروەها بارزانی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرد؛ جەختی لەسەر پاراستنی مافە دەستوورییەکان، دابینکردنی مافە داراییەکان بە تهواوی و دەستەبەرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧دا کردەوە.
تۆماسۆ سانتسۆنێ، کۆنسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر، زانیاریی لەبارەی کار و پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە بینای نوێی کۆنسوڵخانەکە کە بڕیارە لە هەولێر دروست بکرێت، پێشکەش کرد.
سەرچاوە: Kurdistan24