PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

سەرۆک وەزیران بارزانی مووچەی پێشمەرگەی خستە نێو خەرجییە سیادییەکانی بودجەی عێراقەوە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپاردەی داوەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری و تیمی دانوستانکار بۆ ئەوەی مووچە و مافە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بودجەی فیدراڵیی عێراقدا وەک خەرجیی سیادی جێگیر بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە نووسراوێکی فەرمیدا بە ژمارە ١٢٦٤٩ لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، داوای کردووە مافە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بودجەی گشتیی عێراقدا لە چوارچێوەی "خەرجییە سیادییەکان"دا جێگیر بکرێت و مسۆگەر بکرێت.

بارزانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و تیمی دانوستانکاری هەولێری ڕاسپاردووە کە کار بکەن بۆ ئەوەی مووچەی پێشمەرگە، دەرماڵەکان و سەرجەم مافە داراییەکان لە بودجەی فیدراڵیدا وەک خەرجیی سیادی جێگیر بکرێن، هەروەها پڕۆژەکان، ڕاهێنانی سەربازی و پرۆسەی پڕچەککردنیش بخرێنە نێو ئەو چوارچێوەیەوە.

لە بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە گفتوگۆکانی بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧دا، پێویستە خەرجییەکانی پێشمەرگە بە هەمان پێوەرەکانی هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا دابین بکرێن. ئاماژە بەوەش کراوە کە بۆ بەرگریکردن لەم داواکارییانە، هەماهەنگی و کاری هاوبەشی تەواو لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا دەکرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار