
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پڕۆژەی تۆگا پۆرتۆ مارینای لە زاخۆ کرد
بارزانی لە نزیکەوە چاودێری پڕۆژەی گەشتیاریی تۆگا پۆرتۆ مارینای کرد کە ڕووبەرەکەی ١١ هەزار و ٧٥٩ مەتر دووجایە و لە قۆناغی کۆتایی دروستکردندایە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ سەردانی پڕۆژەی تۆگا پۆرتۆ مارینای لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد. ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەدا بوو کە سەرۆکی حکوومەت لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات.
پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری گشتیی ١١ هەزار و ٧٥٩ مەتر دووجا دروست دەکرێت و پلانی بۆ دانراوە کە چەندین مارکەی بەناوبانگی جیهانیی چێشتخانە و کافێ لە خۆ بگرێت. ئەم کۆمەڵگەیە بە بودجەی ٦ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلار جێبەجێ دەکرێت و ئامانجی ئەوەیە زیاتر لە ١٠٠ هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی ناوچەکە بڕەخسێنێت.
بارزانی لە کاتی سەردانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە توانای گەشتیاریی زاخۆ بەرز دەکاتەوە و هێز بۆ کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.
سەرچاوە: کوردستان٢٤