
سەرۆک وەزیرانی عێراق زەیدی لە میسر لەگەڵ سیسی کۆبووەوە
عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە و هاوکارییە ئابوورییەکان گفتوگۆی کرد.
عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کۆبووەوە و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕێگاکانی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئاسایشی ناوچەکە، ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان خرایە بەر باس. هەردوو سەرکردە جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستی سیاسیی هەردوو وڵات لە یەکتر نزیکە و ڕێبازێکی هاوبەشیان گرتووەتە بەر.
زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و میسر بەهێزن و کۆمەڵێک ڕێوشوێن و ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە کەرتە جیاوازەکاندا جێبەجێ دەکرێن. هەروەها باسی لە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی ڕێڕەوی جێگرەوە جگە لە گەرووی هورمز و هەڵسەنگاندنی پڕۆژە گەورەکەی پارێزگای بەسڕە.
سەرچاوە: Rûdaw