کوردستان

سەرۆک بارزانی، ١٨یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پەرتووکی هەولێری کردەوە
١٨یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پەرتووک لە هەولێر بە دروشمی "من کوردستانییەم" و بە بەشداریی زیاتر لە ٤٠٠ ناوەندی بڵاوکردنەوە کرایەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی پەرتووکی کردەوە کە ئەمساڵ بۆ ١٨یەمین جار لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
پێشانگەکە بە دروشمی "من کوردستانییەم" دەرگاکانی واڵا کرد و بە بەشداریی زیاتر لە ٤٠٠ ناوەندی بڵاوکردنەوە بەڕێوە چوو. جگە لە بارزانی، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی سیاسی، ڕووناکبیر، ئاکادیمی، ڕۆژنامەنووس و میوانی بیانی بەشدارییان لە کردنەوەی ئەم چالاکییەدا کرد کە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر ڕێکخرابوو.
پێشانگەکە کە یەکێکە لە گەورەترین چالاکییە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەکانی ناوچەکە، بۆ مدتەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە پێشوازیکردن لە سەردانیکەران.
سەرچاوە: کوردستان٢٤