PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا و شاندێکی یاوەری کرد
بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە عەلی باباجان و شاندەکەی کرد و تاوتوێی ڕەوشی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانیان کرد.

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی باباجان، سەرۆکی گشتیی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دێڤا) و شاندێکی یاوەری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گوفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان کرا؛ جەخت لەوە کرایەوە کە سەقامگیری، ئاشتی و زمانی دیالۆگ بنەمای خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنن.

لەلایەکی دیکەوە، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەیان لە بواری جیاجیادا کرد.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار