PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو قوربانییەکەی لافاوەکەی هەولێر دەکات
سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو دوو کەسە کرد کە لە لافاوەکەی هەولێردا گیانیان لەدەست دا.

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو قوربانییەکەی لافاوەکەی هەولێر دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو دوو کەسە کرد کە لە لافاوەکەی هەولێردا گیانیان لەدەست دا.

سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی محەمەد ڕەسول و منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی مستەفا سەرکەوت خدر کرد، کە لە ئەنجامی لافاوەکەی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە هەولێر گیانیان لەدەست دا.

نووسینگەی سەرۆک بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆک بارزانی گوتوویەتی: "بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە هاوبەشی خەمی بنەماڵەی هەردوو قوربانییەکەین، لە خودای گەورە داواکارم سەبر و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و گیانی کۆچکردووان بە بەهەشتی خۆی شاد بکات."

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار