PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بارزانی: عێراق لەلایەن دامەزراوە دەستوورییەکانەوە بەڕێوە نابرێت، بەڵکو لەلایەن پێکهاتەی هاوتەریبەوە بەڕێوە دەبرێت
سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبردنی ئێستای عێراق لەژێر کۆنترۆڵی پێکهاتەی هاوتەریب دایە نەک دامەزراوە دەستوورییەکان.

بارزانی: عێراق لەلایەن دامەزراوە دەستوورییەکانەوە بەڕێوە نابرێت، بەڵکو لەلایەن پێکهاتەی هاوتەریبەوە بەڕێوە دەبرێت

سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبردنی ئێستای عێراق لەژێر کۆنترۆڵی پێکهاتەی هاوتەریب دایە نەک دامەزراوە دەستوورییەکان.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقییە ڕایگەیاند، عێراق لەبری دامەزراوە دەستوورییەکان، لەلایەن "دەوڵەتۆکەی هاوتەریب"ـەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەم دۆخەش کارەساتبارە. بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە سیستەمی فیدراڵی ئێستا لە بنەماکانی "هاوبەشی، هاوسەنگی و تەوافوق" لای داوە.

بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سیستەمە سیاسییەی دوای ساڵی ٢٠٠٣ بنیات نراوە، بەپێی ڕۆحی دەستوور بەڕێوە ناچێت و هێشتا عەقڵییەتێکی ناوەندگەرایی توند لە بەغدا زاڵە. ناوبراو ڕایگەیاند کە تاکە چارەسەری کێشەکان پابەندبوونی بێ مەرجە بە دەستوورەوە و جەختی کردەوە کە پچڕانی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا قەیرانێکە بۆ هەموو عێراق.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر پرۆتۆکۆڵی حکومەت جێبەجێ نەکرێت، ئەوا لە هاوپەیمانی بەغدا دەکشێنەوە. ناوبراو بە بیرهێنانەوەی بوونی ڕێککەوتنێکی فەرمی کە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری بە نوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆ کراوە، جەختی کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە تاکە بنەمای بەشداریکردنە لە حکومەت و دەبێت پرۆتۆکۆڵەکە بە وردی جێبەجێ بکرێت. بە پێچەوانەوە، هیچ پاساوێکی شەرعی بۆ مانەوە لە حکومەتدا نامێنێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار