
بارزانی لەگەڵ شاندێکی میسان ڕەوشی عێراقی تاوتوێ کرد
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە پارێزگاری میسان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد و پێشهاتە سیاسی و ئاسایشییەکانی عێراق و دەرفەتەکانی هاوکاریی هەرێمیی تاوتوێ کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، ڕۆژی شەممە ١٠ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی ئاستبەرزی پارێزگای میسان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا حەبیب زاهیر ئەلفەرتوسی پارێزگاری میسان، موستەفا محمەداوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە بەشداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی گشتیی سیاسی و ئاسایشی عێراق و دەرفەتەکانی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. ئاماژە بەوەش درا کە کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پێشخستنی هاوکارییەکانی ئێستای نێوان هەردوو لایەن ئەنجامدراوە.
سەرچاوە: Kurdistan24