PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

بارزانی و فالح فەییاز کۆبوونەوە: کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر دەکرێن
جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا تاوتوێ بکرێن.

بارزانی و فالح فەییاز کۆبوونەوە: کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر دەکرێن

جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا تاوتوێ بکرێن.

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ناوچەی پیرمام لە هەولێر، لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق تاوتوێ کران.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەردوولا تێڕوانینێکی هاوبەشیان هەبوو لەسەر ئەوەی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر دەکرێن و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت دەستوور ببێتە پێوەر و بنەمای سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار