سەرەکی

سەرۆک بارزانی و فالح فەیاز دواپێشهاتەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە بارەگای خۆی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد. نووسینگەی سەرۆک بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەردوو لا کۆبوونەتەوە و بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوتی گشتیی سیاسی، دواپێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی رەوتی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24