
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی بەدرولسادات عێراقچی، خوشکی وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، پەیامێکی سەرەخۆشی نارد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی بەدرولسادات عێراقچی، خوشکی وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ناوبراو کرد.
بارزانی لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە عێراقچی و بنەماڵەکەی کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: "لە خودای مەزن و میهرەبان دەپاڕێمەوە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و سەبوری و دڵنەوایی بە ئێوە و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزتان ببەخشێت".
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بەدرولسادات عێراقچی خوشکی وەزیری دەرەوە عەباس عێراقچی، دوای ئەوەی ماوەیەک بەدەست نەخۆشییەکی سەختەوە دەیناڵاند، لەو نەخۆشخانەیەی لێی دەخەوێندرا کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە: Rûdaw