PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

مۆتۆرسکیلەکەی باتمان 'باتپۆد' بە ۱٫۲ ملیۆن دۆلار دەکەوێتە مەزادەوە
ئەو باتپۆدەی لە فیلمەکانی کریستۆفەر نۆلاندا بەکارهاتووە، بە نرخی ۹۰۰ هەزار پاوەند (۱٫۲ ملیۆن دۆلار) دەخرێتە مەزادەوە.

مۆتۆرسکیلەکەی باتمان 'باتپۆد' بە ۱٫۲ ملیۆن دۆلار دەکەوێتە مەزادەوە

ئەو باتپۆدەی لە فیلمەکانی کریستۆفەر نۆلاندا بەکارهاتووە، بە نرخی ۹۰۰ هەزار پاوەند (۱٫۲ ملیۆن دۆلار) دەخرێتە مەزادەوە.

ئەو مۆتۆرسکیلەی لە فیلمەکانی باتماندا دەرکەوتووە و بە 'باتپۆد' ناسراوە، بە نرخی ۹۰۰ هەزار پاوەند (نزیکەی ۱٫۲ ملیۆن دۆلار) لە مەزادێکدا دەفرۆشرێت. مەزادەکە لەلایەن کۆمپانیای 'پڕۆپستۆر'ەوە ڕێکدەخرێت کە تایبەتە بە کۆکردنەوە و فرۆشتنی کەلوپەلە بەناوبانگەکانی جیهانی فیلم و ڕاگەیاندن.

ستێفن لەین، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆپستۆر ڕایگەیاند کە باتپۆد خاوەنی کۆمپرێسەری ۷۵۰ سی سی هۆندایە و تایەی ۳۱ ئینچی هەیە، دیزاینەکەشی لەلایەن کریستۆفەر نۆلان و دیزاینەری بەرهەمهێنان نەیثن کراولی گەشەی پێدراوە. کریس کۆربۆڵد، پسپۆڕی کاریگەرییە بینراوەکان و بەدەستهێنەری خەڵاتی ئۆسکار، بەرپرس بووە لە گۆڕینی دیزاینەکە بۆ ئۆتۆمبێلێکی ڕاستەقینە.

لە کۆی شەش دانە کە بەرهەمهێنراون، تەنیا یەک دانە لەلایەن ستۆدیۆکانی وۆرنەر برۆس بە فەرمی خراوەتە فرۆشتنەوە و ئەم نموونەیە لە مەزادەکەدا بەشدارە. پێشکەشکردنی داواکارییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە ۵ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و لە ۴ی کانونی یەکەم بە مەزادێکی ڕاستەوخۆ لە لەندەن کۆتایی پێدێت. زیاتر لە ۱۰۰ کەلوپەلی بەناوبانگی فیلمەکان لە نێوان ۱۹ بۆ ۲۲ی تشرینی دووەم لە پێشانگایەکی تایبەتدا لە هۆتێلی کامبەرلاند لە لەندەن نیشان دەدرێن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار