
بەرهەم ساڵح، كۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران خۆشحاڵی خۆی لەسەر یەکگرتنەوەی پێشمەرگە دەربڕی
بەرهەم ساڵح، كۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، خۆشحاڵییەکی گەورەی دەربڕی بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر یەک چەتری هاوبەشدا.
بەرهەم ساڵح، كۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، خۆشحاڵی خۆی بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر یەک چەتردا ڕاگەیاند. هیوای خواست دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکگرتوویی لە خزمەتی خەڵکدا بن.
ساڵح لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان٢٤ هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوەکە کرد و هیوای خواست هەموو دامەزراوە فەرمییەکان بە ئیرادەیەکی هاوبەش و لەسەر بنەمای خزمەتکردنی خەڵک کار بکه ن.
ئەو ڕێوڕەسمەی کە تێیدا یەکگرتنەوەکە بە ڕای گشتی ڕاگەیەندرا، ڕۆژی دوشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە بە سەرپەرشتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو؛ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی باڵای سەربازی لە فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگەش بەشداربوون.
سەرچاوە: Kurdistan24