
لە بەرلین بۆ دۆنەری ١ سەنت، ڕیزێکی چەند کیلۆمەتری دروست بوو: خێزانێکی هەورامی چێشتخانەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی سۆشیاڵ میدیا
نرخی دۆنەر بە ١ سەنت لە سێیەم لقی چێشتخانەی زاگرۆس، بووە هۆی دروستبوونی ڕیزێکی درێژ لە بەرلین و دەستێوەردانی پۆلیس.
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، سێیەم لقی چێشتخانەی زاگرۆس کرایەوە و بەهۆی ئەوەی نرخی دۆنەری تەنها ١ سەنت دیاری کرد، ڕیزێکی نزیکەی یەک کیلۆمەتری دروست بوو. بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و ئاژاوەی ئەگەری، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕەوانەی ناوچەکە کران.
چێشتخانەکە خێزانێکی هەورامین کە حوسێن حوسێنی و ئاشتی ڕەشیدزادە خاوەنەکەیەتی و ٢٣ ساڵە هاوسەرگیریان کردووە. خێزانەکە بە هاوکاری کوڕێک و دوو کچەکەیان، دوای کۆچێکی سەخت کە ساڵێکی خایاند، لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون و لە ساڵی ٢٠٢٣ یەکەم دوکانیان لە کرۆیزبێرگ کردەوە. لە ساڵی یەکەمدا کە کڕیاریان نەبوو، ڕوویان لە سۆشیاڵ میدیا کرد بۆ ڕیکلامکردن.
بەهۆی بڵاوکراوەکانی سۆشیاڵ میدیا، ڤیدیۆ سادە و دڵسۆزانەکانی خێزانەکە و ڕوونی لە نرخەکاندا، سەرنجی خەڵکێکی زۆریان ڕاکێشا. حوسێن حوسێنی جەخت لەسەر پشتیوانی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیا دەکاتەوە و ئێستا چێشتخانەکە لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیاوە میوانی بۆ دێت.
خێزانەکە بە ئاشکرا باس لە گۆڕانکارییەکانی نرخ لە لیستەکە و چیای زاگرۆس بۆ کڕیارەکانیان دەکەن. ئەم شێوازە ڕاشکاوە، سەرنجی خەڵکی ناوخۆ و کۆمەڵگەی دیاسپۆرای زیاتر کرد و چێشتخانەکەی کردە دیاردەیەکی سۆشیاڵ میدیا.
سەرچاوە: Rûdaw