
کەیتی زەکەریا، وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی لە یەکەم لێدوانیدا تووشی هەڵەی زمانەوانی بوو
کەیتی زەکەریا لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ١٣ی تشرینی یەکەم ئەنجامیدا، کاتێک باسی هاوسەرەکەی دەکرد بە هەڵە وتی "سەرۆکەکەم".
دوای دەستلەکارکێشانەوەی کارۆلین لیڤیت، کەیتی زەکەریا بۆ پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی دەستنیشانکرا. ئەو چوار ڕۆژ دوای ئەوەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ ئەو پۆستە دانرا، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم بۆ یەکەمجار لە ژووری ڕۆژنامەوانی دەرکەوت.
لە کۆنگرەکەدا، کاتێک وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەوەی چۆن چاودێری چوار منداڵەکەی (کە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٢ ساڵدایە) دەکات، باسی لە خێزانەکەی لە کالیفۆرنیا و ئەو پشتیوانییەی کرد کە هاوسەرەکەی پێشکەشی دەکات. لە بەشێکی قسەکانیدا وتی: "پێش هەموو شتێک سوپاسی هاوسەرەکەم دەکەم"، پاشان بە هەڵە وتی: "واتە سەرۆکەکەم... ببورن، هاوسەرەکەم!".
کۆبوونەوەکە نزیکەی ١٤ خولەکی خایاند، تەنها وەڵامی پرسیاری سێ دەزگای ڕاگەیاندن درایەوە و دواتر زەکەریا ڕۆژنامەنووسانی ئاراستەی ئەو وتارە کرد کە بڕیار بوو سەرۆک ترەمپ پێش گەشتە هەڵبژاردنییەکەی پێشکەشی بکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوسەرەکەی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی منداڵەکانەوە هاتوونەتە واشنتۆن و بەم نزیکانە بە تەواوی بۆ پایتەخت دەگوازنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24