PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

گومانلێکراوێکی ڤێنیزوێلی کە هەڕەشەی لە ترەمپ کردبوو لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکرا
دەزگای زانیاریی نهێنیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەسێکی ڤێنیزوێلییان لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی کوشتنی لە ترەمپ کردبوو.

گومانلێکراوێکی ڤێنیزوێلی کە هەڕەشەی لە ترەمپ کردبوو لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکرا

دەزگای زانیاریی نهێنیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەسێکی ڤێنیزوێلییان لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی کوشتنی لە ترەمپ کردبوو.

دەزگای زانیاریی نهێنیی ئەمریکا (Secret Service)، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی تشرینی دووەم، کەسێکی بە ڕەگەز ڤێنیزوێلی بە ناوی ڕونی یۆردڕیکس گوانیپا چیرینۆس لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شەقامی کۆنستیتیوشن لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکرد، دوای ئەوەی ڕەفتاری گوماناویی لێبیندرا.

لە پشکنینەکاندا دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە دزراوە و لە ناویدا تفەنگێکی ئۆتۆماتیکی لە جۆری AR-15، دەستڕێژێکی MAC-10، دەمانچەیەکی Glock 43X و بڕێکی زۆر فیشەک و تەقەمەنی دۆزرایەوە. لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، چیرینۆس بانگەشەی ئەوەی کرد کە "گوێی لە دەنگێک بووە کە فەرمانی پێکردووە سەرۆک ترەمپ بکوژێت."

بەرپرسان ڕایانگەیاند کە گومانلێکراوەکە لە ئاداری ٢٠٢٤دا بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی مەکسیکەوە چووەتە ناو سنووری تێکساس و دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی سنوورەوە، لە کاتێکی کورتدا ئازاد کراوە. دەزگای زانیاریی نهێنی ڕایگەیاند کە بە هۆی وەڵامدانەوەی خێرای کارمەندانیان، هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ڕابەران و کۆمەڵگەی کۆشکی سپی کۆنتڕۆڵ کراوە و هاوکات نیشانیدا کە دامەزراوەکە نیشانەی نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار