
ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کە لە بەیروت کوژرا، لە ڕەمادی بە خاک سپێردرا
تەرمی ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشوو کە لە بەیروت کوژرا، دوای نۆ ڕۆژ لە ڕووداوەکە لە شاری ڕەمادی لە عێراق بە خاک سپێردرا.
ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کە لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان لە ڕووداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا، دوای نۆ ڕۆژ گەڕێنرایەوە عێراق و لە شاری ڕەمادی کە زێدی خۆیەتی، بە خاک سپێردرا.
مەرگی عەلوانی لەلایەن نوێنەرانی سیاسی و هۆزەکانی ناوچەی ئەنبارەوە بە "پەیامێکی مەترسیدار" وەسف کرا. کەسوکارەکەی چاوەڕێن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان وردەکاریی کوشتنەکە ئاشکرا بکەن و بەرپرسانی ئەو تاوانە دیاری بکەن.
عەلوانی لە ساڵی ٢٠١٣ بە تۆمەتی هاندان بۆ تیرۆر دەستگیرکرابوو، دواتر بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرا. خێزانەکەی و سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار جەختیان لەوە کردەوە کە ئەمە هۆشدارییەکە بۆ سەرجەم سیاسەتمەدارانی ناوچەکە و داوای یەکڕیزییان کرد.
سەرچاوە: Rûdaw