
بیتکۆین ٨٦ هەزار دۆلاری تێپەڕاند، بازاڕی جیهانیی کریپتۆ گەیشتە ٢.٩٣ تریلیۆن دۆلار
بیتکۆین بەهۆی بوژانەوەی مانگی ئەیلوول و پێشبینییە مێژووییەکانی مانگی تشرینی یەکەم، گەیشتە سەرووی ٨٦ هەزار دۆلار و بەرزبوونەوەی هەفتانەی ٪٢.٦ی تۆمارکرد.
بیتکۆین بەهۆی بوژانەوەی بەهێزی مانگی ئەیلوول و پێشبینییە مێژووییەکان بۆ بەرزبوونەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، بۆ ٨٦,٣٤٧ دۆلار بەرزبووەوە و نرخەکەی زیاتر لە ٪٣ زیادی کرد. بەپێی زانیارییەکانی کۆین مارکێت کەپ (CoinMarketCap)، بەهای گشتیی بازاڕی جیهانیی دراوی دیجیتاڵی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٪٢.٢٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢.٩٣ تریلیۆن دۆلار.
بیتکۆین لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا لە ١٠ مانگی تشرینی یەکەمدا بە ناوەند بە ڕێژەی ٪٢٧.٤ بەهای زیادی کردووە، ئەم هەفتەیەش ٪٢.٦ بەرزبوونەوەی بەهای تۆمارکرد، لە هەمان کاتدا ئیتریۆم کە لە پلەی دووەمدایە، نزیکەی ٪٢ بەرزبووەوە و گەیشتە ٢,٧٤٥ دۆلار.
شیکەرەوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بیتکۆین لەم ساڵدا بەهۆی هەڕەشەکانی باجی گومرکیی ئەمریکا و ئاڵوگۆڕی سەرمایە بەرەو پشکەکانی ژیریی دەستکرد، تا ٥٨ هەزار دۆلار دابەزیبوو، بەڵام لە سێ مانگی ڕابردوودا بوژانەوەیەکی بەهێزی نیشانداوە. بەڵام ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئاستی ئێستای ڕێژەی سوود بوونەتە هۆی دروستبوونی هەڵوێستێکی وشیارانە لە بازاڕدا.
تەئکید کرایەوە کە وەبەرهێنەران پێش بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی دااهاتووی دامەزراندن لە کەرتی ناودارایی ئەمریکا کە ئەمڕۆ ڕادەگەیەنرێت، بە وشیارییەوە چاوەڕێ دەکەن، هەروەها بەهۆی ئاماژە تێکەڵاوەکانی بڕیاری مانگی ئەیلوولی بانک ناوەندی ئەمریکا (Fed) سەبارەت بە ڕێژەی سوود، کاریگەریی ئەم ئامارانە لەسەر ئاراستەی بازاڕ زیاتر دەبێت.
سەرچاوە: Kurdistan24