PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق بەرپرسیارە لە ئاسایشی سەرجەم هاووڵاتییانی
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە بەرپرسیارێتیی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش دوای کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق بەرپرسیارە لە ئاسایشی سەرجەم هاووڵاتییانی

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە بەرپرسیارێتیی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش دوای کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

ستێفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، عێراق بەرپرسیارە لە دابینکردنی ئاسایشی سەرجەم هاووڵاتییانی لە تەواوی خاکی وڵاتەکەدا.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی بێت، کە بڕیارە لە 30ی ئەیلولدا تەواو ببێت. دوجاریک ئاماژەی بەوە کرد کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بڕیارێکی سەروەریی واشنتنە و لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی هاووڵاتییان چیتر ناتوانێت تەنها لە ئەستۆی هێزە نێودەوڵەتییەکان بێت و وتی: "حکومەتی عێراق، وەک هەر دەوڵەتێکی دیکە، بەرپرسیارێتیی سەرەکیی لە ئەستۆدایە بۆ دابینکردنی ئاسایشی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی لەسەر خاکی وڵاتەکەی دەژین."

کشانەوەی هاوپەیمانان، بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی لای لایەنە سیاسییەکان و رای گشتی دروست کردووە؛ هەندێک لایەن پێیان وایە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی و سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکانی وەک داعش.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار