PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکانی یەمەن لە ٢٨١ هەزار کەس تێپەڕی
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکدادانەکان لە یەمەن، زیاتر لە ٢٨١ هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکانی یەمەن لە ٢٨١ هەزار کەس تێپەڕی

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکدادانەکان لە یەمەن، زیاتر لە ٢٨١ هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕایگەیاند، دوای چوار ساڵ لە ئارامی، بەهۆی دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوسییەکان لە مانگی تەمموزەوە، لە مانگی ئابی ڕابردووەوە زیاتر لە ٢٨١ هەزار کەس ئاوارە بوون.

لە سێ هەفتەی ڕابردوودا، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان ڕووبەڕووی بەربەستی گەورە بووەتەوە؛ بەهۆی زیان بەرکەوتنی ئەو ڕێگە سەرەکییەی شاری تائیز بە پارێزگاکانی باشوور دەبەستێتەوە، کاروانەکانی هاوکاری ناچار بوون ڕێگە شاخاوییە تەسکەکان بەکاربهێنن، هەروەها خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و گوشارێکی زۆریان لەسەرە.

بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، سێ بەشی ئاوارەکان لەو ناوچانە دەژین کە بێبەشن لە پەناگە، ئاوی پاک و خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ؛ زیاتر لە ٢٣٠ هەزار کەس پێویستی بە هاوکاری بەپەلە لە بواری ئاو و پاکوخاوێنیدا هەیە. سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) هۆشداری دا لە مەترسییەکانی توندوتیژی سێکسی، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بەزۆر بەشودانی کچان لەو ناوچانەی کە قەرەباڵغن.

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە کە هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزن، لەوانەش کارمەندانی تەندروستی، نەخۆشخانەکان و ئەمبوڵانسەکان. یەمەن تەنانەت پێش دەستپێکردنی پێکدادانە نوێیەکانیش، یەکێک بوو لەو وڵاتانەی خراپترین دۆخی مرۆیی لە جیهاندا هەبوو.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار