PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دوژاریک ڕایگەیاند پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دوژاریک ڕایگەیاند پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی.

ستێفان دوژاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی هەمیشە دەرگایان بۆ ئاوارە و پەنابەران واڵا کردووە و گوتی: "گەلی کوردستان زۆر بەخشندەیە؛ هەمیشە دەرگا و ماڵەکانیان بۆ ئاوارە و پەنابەران کراوە هێشتووەتەوە." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە لەسەر پشتیوانیکردنی هەرێمەکە بەردەوام دەبن.

دوژاریک دووپاتی کردەوە کە هەماهەنگی و هاوکاری ننزیکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت.

دەربارەی پرسی سووریا، وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە دا کە بڕیارەکانی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام پرۆسەکە هێشتا تەواو نەبووە. ئەو بیرهێنایەوە کە سزاکان دەکرێت کاریگەریی خراپیان لەسەر سیستەمی دارایی و بانی سەربکات، و جەختی کردەوە کە پێویستە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ژێرخانی ئابووریی سووریا زیاد بکرێت.

دوژاریک نیسەرەبڕیی خۆی دەربارەی گرژییە هەرێمییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و ڕایگەیاند کە ململانێ لەگەڵ ئێرانی درێژەی کێشاوە، مەدەنییەکان گەورەترین زیانیان بەرکەوتووە و وڵاتانی دراوسێش ڕاکێشراونەتە ناو ئەم جەنگە. هەروەها هۆشیاری دا کە داخرانی گەرووی هورمز کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ئابووریی جیهان هەیە و گوتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێ دەکات هاتوچۆی دەریایی لەم گەرووە ستراتیژییەدا بە تەواوی دەست پێ بکاتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار