
شەقایق فەخری جانی بە کلیپی 'هاوار' هەنگاوی نایە ناو جیهانی پرۆفێشیناڵی مۆسیقاوە
توانای گەنجی ڕۆژهەڵات شەقایق فەخری جانی، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی گۆرانی 'هاوار'ی زیادم ئەسەد، بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بە کاروانی مۆسیقی خۆی کرد.
توانای گەنجی ڕۆژهەڵات شەقایق فەخری جانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی "هاوار"، بە شێوەیەکی فەرمی هەنگاوی نایە ناو جیهانی پرۆفێشیناڵی مۆسیقاوە.
مۆسیقیار سیمکۆ فەیزی ئاماژەی بەوە دا کە شەقایق فەخری جانی پێشتریش پشتیوانی و کاری هونەری هەبووە و لە ئەکادیمیای سەدەف لە بۆکان بە شێوەیەکی ئەکادیمی پەروەردەی مۆسیقای وەرگرتووە. فەیزی ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە یەکەم کاری فەرمی و پرۆفێشیناڵی ئەم هونەرمەندە گەنجەیە کە لە قالبێ ڤیدیۆ کلیپدا بڵاو دەکرێتەوە.
تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەندی دیاری کورد زیاد ئەسەد دانراوە و سیمکۆ فەیزی کاری دابەشکردنی بۆ کردووە. بەرهەمەکە بە کۆدی سەدەف ئارت پرۆداکشن لە سەکۆکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو و سەکۆ دیجیتاڵییەکاندا بڵاو کراوەتەوە؛ مێکس و دەرهێنانی لەلایەن عارف کەریمی و کاری وێنەگرتنی کلیپەکە لەلایەن سەعید تورابییەوە ئەنجام دراوە.
سەرچاوە: Rûdaw