PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

لە خولی خوار ٢٠ ساڵانی بەرازیل بە ٥٣ کارتی سوور مێژوو تۆمارکرا
لە یاریی نێوان ئوبەرلاندیا و مامۆرێ لە خولی خوار ٢٠ ساڵان، شەڕێک لە خولەکی ٥٤دا دەستی پێکرد و بووە هۆی پێدانی کارتی سوور بە ٥٣ کەس.

لە خولی خوار ٢٠ ساڵانی بەرازیل بە ٥٣ کارتی سوور مێژوو تۆمارکرا

لە یاریی نێوان ئوبەرلاندیا و مامۆرێ لە خولی خوار ٢٠ ساڵان، شەڕێک لە خولەکی ٥٤دا دەستی پێکرد و بووە هۆی پێدانی کارتی سوور بە ٥٣ کەس.

لە یارییەکی خولی خوار ٢٠ ساڵانی بەرازیل لە نێوان هەردوو تیمی ئوبەرلاندیا و مامۆرێ، لە خولەکی ٥٤دا ئاڵۆزی لە نێوان یاریزانانی هەردوو تیمدا دروست بوو، کە لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕا بۆ شەڕێکی گەورە و یاریزانانی یەدەگ و بەڕێوەبەرانی تیمی ناوبراویش تێیدا بەشدار بوون.

ناوبژیوان بە ناردنەدەرەوەی بەشداربووانی ئەم ڕووداوە کە کۆنترۆڵی لەدەستدا بوو، مێژوویەکی تۆمار کرد. لە کۆتاییدا ٥٣ کەس بە کارتی سوور لە یاریگە کرانە دەرەوە؛ کە ٤٣یان یاریزان، ٨یان ڕاهێنەر و ٢یان بەڕێوەبەری یانەکان بوون.

بەهۆی کەمبوونی ژمارەی یاریزانان لەناو یاریگەدا، یارییەکە ڕاستەوخۆ هەڵوەشێنرایەوە. ئەم ڕووداوە وەک یەکێک لەو یارییانەی کە زۆرترین کارتی سووری تێدا دراوە، چووە ناو مێژووی تۆپی پێوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار