PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بولەنت ئارینچ: دەبێت تەواوی ڕۆژنامەنووسان ئازاد بن
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، ئارینچ لە کاتی بەرگریکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن، ڕەخنەی لە سزای بەندکردنی ماڵەوەی ئیسماعیل سایماز گرت.

بولەنت ئارینچ: دەبێت تەواوی ڕۆژنامەنووسان ئازاد بن

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، ئارینچ لە کاتی بەرگریکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن، ڕەخنەی لە سزای بەندکردنی ماڵەوەی ئیسماعیل سایماز گرت.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا (TBMM) بولەنت ئارینچ، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕۆژنامەنووسانی هەموو بڕوا و ڕوانگەیەک بە ئازادی کارەکانیان بکەن و سنووردارکردنی ئازادیی وەرگرتنی زانیاریی هاووڵاتییان قبووڵکراو نییە.

ئارینچ بە بیرهێنانەوەی ئەوەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٦ جێگری سەرۆک وەزیران بووە، ئاماژەی بەوە کرد لەو سەردەمەدا پەیوەندییەکی بنەما بڕوای لەگەڵ دامەزراوەکانی وەکو TRT، ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و زانیاری، و ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن (RTÜK) دامەزراندووە. ڕاشیگەیاند کە هەوڵیان داوە بەپێی ئامانجەکانی یاسای چاپەمەنی کار بڕوات و پاش هەڵوەشاندنەوەی ماددە ساڵی ١٩٩٤ەکانی یاسای RTÜK لەلایەن دادگای دەستوورییەوە، لە ساڵی ٢٠١٢دا یاسایەکی نوێیان بۆ RTÜK ئامادە کردووە.

ئارنچ بە داكۆكیكرن لە بەکارهێنانی ئازادیی ڕۆژنامەگەری بە فراوانترین شێوە، ڕایگەیاند کە ئەم ئازادییە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئازادیی دەربڕینەوە هەیە، و ئەوان تێگەیشتنی ئازادیی دەربڕین و ڕۆژنامەنووسییان گەیاندووەتە بەرزترین ئاست لەسەر بنەمای پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕوانگەیەکی ئازادیخوازانە لە یاساکانی سزاداندا پەیڕەو بکرێت، جیاوازیی نێوان ڕەخنە و سووکایەتی لەبەرچاو بگیرێت، و ڕاستی، دەستپاکی و بنەما ئەخلاقییەکانی هەواڵ فەرامۆش نەکرێن.

ئارنچ ئاماژەی بەوەش کرد لەو سەردەمەی کە لەسەر کار بووە، سەیری ئەو لیستەی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوانەی کردووە کە لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی دەرەوە بۆیان نێردراوە، و دەرکەوتووە کە بەشێک لەو کەسانە کارتی پەیامنێریی ڕۆژنامە یان ئاژانسی هەواڵیان پێبووە، بەڵام ناسنامەی ڕۆژنامەنووسییان لەو مالپەڕانە وەرگرتووە کە تۆمەتبارن بە پەیوەندی بە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە، جگە لەوەش بەهۆی تاوانی وەک تاڵانکردنی بانک یان بڕینەوە سزادراون یان دەستگیرکراون.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار