
لە چالداران بنکەی تەندروستیی خێزان و سەنتەری ژیانی تەندروست بەم زوانە دەکرێنەوە
ئەو بنکەیەی تەندروستیی خێزان و سەنتەری ژیانی تەندروست کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لە چالداران دروست کراون، لە ماوەیەکی کورتدا دەکرێنەوە.
کارەکانی دروستکردنی بنکەی تەندروستیی خێزان و سەنتەری ژیانی تەندروست کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لە شارۆچکەی چالدارانی پارێزگای وان جێبەجێ دەکرێن، گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. پلانی وەهایە لە ماوەیەکی کورتدا ئەم ناوەندانە بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.
قایمقام سولەیمان باکان، سەردانی سەنتەرەکەی کردوو و لەلایەن د. کاغان ئەلیگوول، بەڕێوەبەری تەندروستیی شارۆچکەکەوە زانیاری لەسەر کارە بەردەوامەکان و دۆخی ئێستای پڕۆژەکە پێدراوە.
باوەڕ وایە بە بڕیاری بەگەڕخستنی ئەم ناوەندانە، دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شارۆچکەکەدا ئاسانتر بێت، خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی خۆپارێزی بەربڵاوتر ببنەوە و هۆشیاریی ژیانی تەندروست زیادی بکات. چاوەڕوان دەکرێت ئەم وەبەرهێنانە ژێرخانی تەندروستیی چالداران بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر بکات.
ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان، وەزیری تەندروستی پڕۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەمیئۆغڵو، پارێزگاری وان، پەرلەمانتاران، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای وان و بەرپرسانی دیکە جێبەجێ کراوە.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi