سەرەکی

چایکار ریزێسپۆر دوای یارییەکەی بەرامبەر ئامەدسپۆر لە دیاربەکر پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە
ریزێسپۆر دوای بردنەوەی ٢-٠ لە بەرامبەر ئامەدسپۆر لە گەڕی ١٢ی خولەکەدا لە دیاربەکر، سوپاسی شاری میواندار و کارگێڕیی ئامەدسپۆری کرد بۆ میواندارییەکەیان.
لە گەڕی ١٢ی خولی نایابی تورکیا لەو یارییەی لە دیاربەکر ئەنجامدرا، چایکار ریزێسپۆر بە ئەنجامی ٢-٠ لە ئامەدسپۆری بردەوە. ریزێسپۆر بەهۆی ئەو میواندارییەی پێش یارییەکە و لە کاتی یارییەکەدا لێیان کراوە، سوپاسی خەڵکی دیاربەکر و کارگێڕیی ئامەدسپۆری کرد.
لە ڕاگەیەندراوی فەرمیی یانەکەدا هاتووە: "لەو ساتەوەی بۆ یاریی گەڕی ١٢ گەیشتینە دیاربەکر، بەهۆی ئەو گرنگیپێدان و میواندارییە گەرمەی لە یانەکەمان و شاندەکەمان کرا، سوپاسی هاووڵاتییانی دیاربەکر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ئامەدسپۆر دەکەین."
سەرچاوە: Amida Haber