
عومەر چەلیک پەرچەکرداری بەرامبەر هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودیە نیشان دا
ووتەبێژی ئاک پارتی هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستداوانی هێرشەکانی ڕیاز و ئەبها دەربڕی و ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان دژی تیرۆر.
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و ووتەبێژی پارتی عومەر چەلیک، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەرچەکرداری بەرامبەر ئەو هێرشانە نیشان دا کە کرانە سەر فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە و ئەبها. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە لە ژێر ڕێبەرایەتی سەرۆک کۆماردا بەردەوام دەبن لە وەستانەوە بەرامبەر هەموو جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی کە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. چەلیک هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستداوانی هێرشەکان دەربڕی و سەرەخۆشی لە گەل و دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ بریندارەکان خواست.
دەستەی تەیارەوانی مەدەنی عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی تشرینی اولی ٢٠٢٦، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ڕیاز کراوەتە ئامانجی دوو هێرشی جیاواز. لە ئەنجامی هێرشەکاندا سێ هاووڵاتی عەرەبستانی سعودیە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و کەسانی بیانی بریندار بوون.
سەرچاوە: Kurdistan24