
لە سەرێکانی ٥٩ جۆر کەلوپەل لە لایەن پۆلیسی شارەوانییەوە دەستیان بەسەردا گیرا
تیمەکانی پۆلیسی شارەوانی لە سەرێکانی ٥٩ جۆر کەلوپەلی بەسەرچوویان لە مارکێتە زنجیرەیییەکاندا دۆزییەوە و لەناویان بردن.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارەوانی لە شارەوانیی سەرێکانی، پشکنینیان بۆ بەرواری بەسەرچوون، مەرجەکانی هەڵگرتن و یاساکانی پاکخاوێنیی کەلوپەلەکان لە مارکێتە زنجیرەیییەکانی تەواوی شارۆچکەکەدا کرد.
لە ئەنجامی پشکنینەکاندا، ٥٩ جۆر کەلوپەلی بەسەرچوو لەسەر ڕەفەکان دۆزرانەوە؛ دەست بەسەر ئەم کەلوپەلانەدا گیرا و پارێزران بۆ ئەوەی لەناو ببڕدرێن.
لە کاتی پشکنینەکەدا شوێنێکی بازرگانی دیاری کرا کە پێچەوانەی یاساکان کاری دەکرد و ڕاپۆرتی پێویستی بۆ ئامادە کرا.
شارەوانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی ئاماژەی بەوە داوە کە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی گشتی و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارامی کڕین بۆ هاووڵاتییان، پشکنینەکان بەبێ وەستان بەردەوام دەبن.
سەرچاوە: Urfanatik