PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وتەبێژی جەهەپە ساریا: ٥ سەرۆکی شارەوانی ڕەوانەی لیژنەی سزادان کران
جەهەپە سەرۆک شارەوانییەکانی ئستەنبوڵ، ساریر، کادیکۆی، کۆنیاڵتی و ئالانیا ڕەوانەی لیژنەی سزادان کرد.

وتەبێژی جەهەپە ساریا: ٥ سەرۆکی شارەوانی ڕەوانەی لیژنەی سزادان کران

جەهەپە سەرۆک شارەوانییەکانی ئستەنبوڵ، ساریر، کادیکۆی، کۆنیاڵتی و ئالانیا ڕەوانەی لیژنەی سزادان کرد.

وتەبێژی جەهەپە، موسلیم ساریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی، پێنج سەرۆکی شارەوانی بە مەبەستی دەرکردنی یەکجارەکی و بە بڕیارێکی بەپەلە ڕەوانەی لیژنەی سزادان کراون و ئەم بڕیارەش بە کۆدەنگی دراوە.

سەرۆک شارەوانییە ئاماژەپێکراوەکان بریتیین لە: سەرۆکی شارەوانی سانجاکتەپەی ئستەنبوڵ ئالپەر یەگین، سەرۆکی شارەوانی ساریر موستەفا ئۆکتای ئاکسو، سەرۆکی شارەوانی کادیکۆی مەسوت کۆسەداغ، سەرۆکی شارەوانی کۆنیاڵتی جەم کۆتان و سەرۆکی شارەوانی ئالانیا عوسمان تارق ئۆزچەکچی.

ساریا جەختی لەوە کردەوە، پێشتر ئاگاداری بەم سەرۆک شارەوانییانە درابوو، چونکە لەکاتێکدا کە ئەندامی جەهەپە بوون هاوکاریی پارتێکی نوێیان کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پاراستنی ناسنامەی فەرمیی پارتەکە ئەرکی یەکەمی هەموو ئەندامانە.

جگە لەوەش، ئاماژەی بەوە دا کە کارکردنی ئەندامێکی جەهەپە بۆ پارتێکی سیاسی دیکە تاوانێکی روونی ناو ڕێنماییەکانی پارتەکەیە و پێویستە بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی پارتەکە ڕەفتار بکرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار