PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە کارەساتێکی بەلەمدا لە نزیک ئاوەکانی جیبۆتی لانیکەم ١٠٩ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ ڕایگەیاند لە وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە بەرامبەر سواحلەکانی جیبۆتی ١٠٩ کەس کۆچی دواییان کردووە و ١١٦ کەسیش بێسەروشوێنن.

لە کارەساتێکی بەلەمدا لە نزیک ئاوەکانی جیبۆتی لانیکەم ١٠٩ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ ڕایگەیاند لە وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە بەرامبەر سواحلەکانی جیبۆتی ١٠٩ کەس کۆچی دواییان کردووە و ١١٦ کەسیش بێسەروشوێنن.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) ڕایگەیاند کە شەوی پێنجشەممە لە ئنجامی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە بەرامبەر سواحلەکانی جیبۆتی لانیکەم ١٠٩ کەس کە ١٥یان منداڵن گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١١٦ کەسیش بێسەروشوێنن. ڕاگەیەندراوە کە ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە بەلەمەکە بە نزیکەی ٣٥٠ کۆچبەرەوە لە جیبۆتییەوە بەرەو یەمەن بەڕێوەبووە و لە سواحلەکانی باکووری ئۆبوک نقوم بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لەلایەن IOMەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تیمەکانی مەیدانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە سەرقاڵی پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی و ئەنجامدانی کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردنن. ئەلێکساندەر کواساك، بەرپرسی نێردەی IOM لە جیبۆتی جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکە "کارەساتێکی قووڵە بۆ ژیانی مرۆڤەکان" و بیری هێنایەوە کە کۆچبەران بۆ بەدەستهێنانی مەرجی ئابووری باشتر ئەم ڕێگە مەترسیدارە بەکاردێنن.

لە نێو ۱۰۹ تەرمدا کە دۆزراونەتەوە، ٥٢ پیاو، ٤٢ ژن و ١٥ منداڵ (٩ کچ و ٦ کوڕ) دەستنیشانکراون. زیاتر لە ٨٠ کەس کە لە کارەساتەکە ڕزگارکراون سەرجەمیان هاووڵاتی ئیتۆپیاین. IOM جەختی لەوە کردەوە کە هۆکارەکانی وەک هەژاریی قووڵتربووەوە، کێشەکانی ئاسایش و قەیرانی کەشوهەوا، سەرەڕای زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆچبەران ناچار دەکەن دەست بۆ ئەم سەفەرە زۆر مەترسیدارە ببەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار