PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە لە هەرێمی خۆسەری تبت تۆمار کرا
ناوەندی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجییەکانی ئەمریکا و ناوەندی تۆڕەکانی بومەلەرزەی چین ڕایانگەیاند، بومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٧ پلە لە تبت ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی یان ماددی نەگەیشتووە.

ناوەندی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجییەکانی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە لە هەرێمی خۆسەری تبتی چین، لە ١٨٣ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ناکچو و بە قووڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر تۆمار کراوە.

ناوەندی تۆڕەکانی بومەلەرزەی چین (CENC)یش گوڕی بومەلەرزەکەی بە ٧ پلە پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی یان زیانی ماددی نەگەیشتووە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە لە قەزای تینگری سەر بە شاری شیگاتسی لە تبت ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار