
سیندی کرۆفۆرد و ڕاندی گێربەر خانووەکەی پرێسلی گێربەریان بە ٣.٦ ملیۆن دۆلار خستە بازاڕی فرۆشتنەوە
سیندی کرۆفۆرد و ڕاندی گێربەر، خانووی کوڕەکەیان پرێسلی گێربەر کە لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە ناوچەی هۆلیوود هیڵز بە ٣.٦ ملیۆن دۆلار بۆ فرۆشتن دانا.
مۆدێلی بەناوبانگی جیهانی سیندی کرۆفۆرد و بازرگان ڕاندی گێربەر، ئەو خانووەی کوڕەکەیان پرێسلی گێربەر کە لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە ناوچەی هۆلیوود هیڵز بە ٣.٦ ملیۆن دۆلار خستە بازاڕی فرۆشتنەوە. خانووەکە چوار ژووری نووستن و سێ گەرماوی هەیە و لە ناو کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی پارێزراودا هەڵکەوتووە و دیمەنی کانیۆنی هەیە.
خێزانی گێربەر، ئەو خانووەیان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ بە ٣.٤ ملیۆن دۆلار کڕیبوو. نرخی فرۆشتنەکە بەرزتر لەو نرخە دیاری کراوە کە پێشتر پێی کڕدرابوو.
پرێسلی گێربەر وەک دایکی کاری مۆدێلی دەکرد و کێشەی ئالوودەبوون بە مادەی هۆشبەر و کحوولی هەبوو. لە ٢٠ی ئەیلولدا لە سەنتەرێکی چارەسەرکردنی ئالوودەبوون لە سانتا مۆنیکا کۆچی دوایی کرد؛ پێشبینی دەکرێت هۆکاری مردنەکەی بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆری مادەی هۆشبەر بووبێت، بەڵام هێشتا هۆکاری فەرمی لەلایەن بەرپرسانەوە ڕانەگەیەندراوە.
سەرچاوە: Rûdaw