
راوێژکاری باڵا مەحمەد ئوچوم پێشنیاری کرد کە ئۆردۆغان بۆ دوایین جار بێتەوە کاندید و هەڵبژاردن لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٨ بەڕێوەبچێت
مەحمەد ئوچوم بەرگری لەوە کرد کە سەرۆککۆمار ئۆردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ بۆ دوایین جار دەبێتە کاندید و پێشنیاری کرد کە بەرواری هەڵبژاردن لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٨ بێت.
راوێژکاری باڵای سەرۆککۆمار مەحمەد ئوچوم ئیدعای کرد کە سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان لەم هەڵبژاردنەدا بۆ دوایین جار دەبێتە کاندید. ئوچوم ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات هەڵبژاردنەکان لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٨دا بەڕێوەبچن و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بەروارە مانایەکی هێمایی هەیە بۆ ڕیفراندۆمی تێپەڕین بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی.
ئوچوم لە هەڵسەنگاندنێکدا کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نوسیویەتی، بەرگری لەوە کردبوو کە ئەم بەروارەی پێشنیاری کردووە لە بەراورد لەگەڵ بەرواری ئاسایی هەڵبژاردن لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٨، هەڵبژاردنەکە سێ هەفتە پێش دەخات. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت لە نێوان ٩ بۆ ١٥ی شوباتی ٢٠٢٨ بڕیاری نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکان بدات و بەپێی ماددەی پەیوەندیدار لە دەستووردا، ئەم بڕیارە ڕێگە بە ئۆردۆغان دەدات دووبارە ببێتەوە کاندید.
ئوچوم جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم خشتەی کاتە لە ڕووی سیاسییەوە ناکرێت وەک "هەڵبژاردنی پێشوەختە" سەیر بکرێت.
سەرچاوە: Kurdistan24