
سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی فەرمانی کردنەوەی ڕێگا داخراوەکانی جرف سەخری دەرکرد
سەرۆک وەزیران زەیدی ڕاسپاردەی کرد کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بارەگای کۆنترۆڵکردنی ناحیەی جرف سەخر، سەرجەم ڕێگا داخراوەکان بە زووترین کات بکرێنەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی ڕاسپاردەی تایبەتی سەبارەت بە کارەکانی ئەو بارەگا کۆنترۆڵەی لە جرف سەخر دامەزراوە، دەرکرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، زەیدی پێشوازی لە فەرماندەی بارەگاکە و جێگرەکەی کرد؛ لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش ئامادە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا پاکێجێک ڕاسپاردە سەبارەت بە چالاکییەکانی بارەگای کۆنترۆڵکردنی ناحیەی جرف سەخر دەرکرا. لە ڕاسپاردەکاندا داواکراوە سەرجەم ڕێگا داخراوەکانی ناحیەکە بە زووترین کات بکرێنەوە و جەخت لەوە کرایەوە کە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە چوارچێوەی دەستوور و یاساکاندا، دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرانسەری وڵاتدا دەسەپێنن.
حکومەت ڕایگەیاند کە کار بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە توندڕەویی و پێشێلکارییەکان دەکات؛ هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە هێزە ئەمنییەکان "وەک یەک جەستە" کار دەکەن. سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە فەرمانەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی جرف سەخر دەرچووە و بەیانی کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوە: Rûdaw