
ڕێکخستنی ناوچەیی دەم پارتی لە میکساخ سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و هاوسەرۆکە نوێیەکان هەڵبژێردران
سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی ڕێکخستنی ناوچەیی دەم پارتی لە میکساخ ئەنجامدرا و یڵدز فیدان و نیهات مەرهەم وەک هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران.
ڕێکخستنی ناوچەیی دەم پارتی لە میکساخ (بەهچەسەرای) سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان عەبدوڵا زەیدان، پەرلەمانتاری وان مەحمود دیندار، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە پارێزگای وان گوڵشەن کۆرت و وەیسی گونەش، بەڕێوەبەریی پارێزگا، ڕێکخستنەکانی ناوچەیی شاتاخ و میکساخ و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان بەشدارییەکی بەربلاویان لە کۆنگرەکەدا کرد.
لە کۆنگرەکەدا کارەکانی ڕێکخستن، تێکۆشانی دیموکراتیک و چالاکییەکانی خۆبەڕێوەبەریی ناوچەیی خرانە بەر باس؛ هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کارانە کرا کە لە سەردەمی نوێدا ئەنجام دەدرێن. لە ئنجامی هەڵبژاردنەکەدا، یڵدز فیدان و نیهات مەرهەم وەک هاوسەرۆکە نوێیەکانی ڕێکخستنی ناوچەیی دەم پارتی لە میکساخ دیاری کران.
ڕێکخستنی دەم پارتی لە پارێزگای وان دوای کۆنگرەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکە نوێیەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کرد و هیوای خواست کە کۆنگرەکە هێز بە خەڵکی میکساخ و تێکۆشانی پارتی ببەخشێت.
سەرچاوە: Van Ekspres