PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

پارتی دەم لە قارسی باکووری کوردستان داوای پشتگیری کرد بەهۆی داخرانی بازاڕی ئاژەڵان بەهۆی نەخۆشیی تەبۆوە
ڕێکخراوی پارێزگای قارسی پارتی دەم، بەهۆی داخرانی بازاڕی ئاژەڵان بۆ ماوەی مانگێک بەهۆی نەخۆشیی تەبۆ و کاریگەرییە ئابوورییەکانی، داوای کوتان و پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگاکە کرد.

ڕێکخراوی قارسی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) ڕایگەیاند کە بەهۆی نەخۆشیی تەبۆوە بازاڕی ئاژەڵانی شارەکە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێکە داخراوە و داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگاکە کرد کە پرۆسەی کوتانی ئاژەڵەکان خێراتر بکات.

ئارزو ساڤاش، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە قارسی باکووری کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە سەرچاوەی سەرەکیی بژێویی ناوچەکە ئاژەڵدارییە و جەختی لەوە کردەوە کە داخرانی بازاڕەکە نەەک تەنیا کاریگەریی خراپی لەسەر ئاژەڵداران هەبووە، بەڵکو کاریگەریی خراپی لەسەر سێکتەرەکانی دیکەی وەک بیناسازی و گواستنەوەش دروست کردووە.

ساڤاش گوتی لەم ماوەیەدا کە بازاڕەکە داخراوە، پێویستە ئالیک و کا بە خۆڕایی یاخود بە پاڵپشتیی دارایی بە گوندنشینان بدرێت، هاوکاریی دارایی بۆ خەرجیی دەرمان دابین بکرێت و لە باری پێویستدا داوای هاوکاری لە کلینیکە تایبەتەکانی ڤێتێرنەری بكرێت بۆ خێراترکردنی پرۆسەی کوتان. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە پارتییە سیاسییەکان، سەندیکا دڵسۆزەکان، ژوورە بازرگانییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوکار و هاوپشت بن لەم بابەتەدا.

سەرچاوە: ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار