PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

پەرلەمانتاری دەم پارتیی وان دیندار ڕایگەیاند پاشەکشەی کەرتی ک کشتوکاڵ بووەتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری
مەحموود دیندار ئاماژەی بەوە دا کە پاشەکشەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە وان، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەکانی وەک هەژاری، بێکاری و کۆچکردن.

پەرلەمانتاری دەم پارتیی وان دیندار ڕایگەیاند پاشەکشەی کەرتی ک کشتوکاڵ بووەتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری

مەحموود دیندار ئاماژەی بەوە دا کە پاشەکشەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە وان، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەکانی وەک هەژاری، بێکاری و کۆچکردن.

پەرلەمانتاری دەم پارتیی وان مەحموود دیندار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەرلەمان ڕایگەیاند کە پاشەکشەی کەرتی کشتوکاڵ لە وان بووەتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و گشتی، و گوتیشی ڕاپۆرتێکیان دەربارەی ئەم بابەتانە ئامادە کردووە.

دیندار جەختی لەوە کردەوە کە وان لە ڕووی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە دەرفەتی بەرفراوانی هەیە و شارەکە خاوەنی ئەو توانایەیە ببێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە تورکیا. بەڵام ئاماژەی بەوەش دا کە ڕووبەری زەوییە بەرهەمهێنەرەکان کەمی کردووە و ژمارەی ئاژەڵی بچووک زۆر لە دواوەی ساڵانی نەوەدەکاندا ماوەتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بەرزبوونی تێچووەکان جووتیارانی لە کشتوکاڵ دوورخستووەتەوە و لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی نزیکەی %٢٥ لە هەلی کار لە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکەدا کەمی کردووە.

دیندار ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە سیاسەتێکی کشتوکاڵیی درێژخایەن، بەشداربووانە و گشتگیر پەرەی پێ بدرێت و پێداویستییە ژێرخانییەکانی ئەوە بەرهەمهێنانە دابین بكرێن. هەروەها گوتیشی کە "ڕاپۆرتی کشتوکاڵی وان" پێشکەشی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەکەن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان لەگەڵ جووتیاراندا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار