PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە دێرسم ئۆتۆمبێلێک کێشای بە دووکانێکدا و ٥ کەس بریندار بوون
لە گەڕەکی موغولتای لە شەقامی ئۆڤاجک، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێک و کێشانی بە دووکانێکدا پێنج کەس بریندار بوون.

لە دێرسم ئۆتۆمبێلێک کێشای بە دووکانێکدا و ٥ کەس بریندار بوون

لە گەڕەکی موغولتای لە شەقامی ئۆڤاجک، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێک و کێشانی بە دووکانێکدا پێنج کەس بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی ئۆڤاجک لە گەڕەکی موغولتای لە دێرسم، ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدابوو، کێشای بە دووکانێکی سەر ڕێگاکەدا.

ئۆتۆمبێلەکە بە تابلۆی 23 ACH 741 بە هۆکارێکی نەزانراو کۆنترۆڵی لەدەستدا و کێشای بە دووکانەکدا؛ بەهۆی گوڕی پێکدادانەکەوە ڕەفە و دۆڵابەکانی ناو دووکانەکە کەوتن و هەندێک لەو هاووڵاتییانەی لە بەردم دووکانەکە وەستابوون بریندار بوون. لە ڕووداوەکەدا، لەگەڵ سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکەدا سەرجەم پێنج کەس بریندار بوون.

تیمی فریاکەوتنی خێرا، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لە شوێنی ڕووداوەکە هاوکاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کرا و دواتر بە ئامبولانس گوازراوەنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتیی دەرسیم (تۆنجەلی). سەبارەت بە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار