
ڕاگەیەندراوێک لە باخچەلی، ڕێبەری مەهەپەوە سەبارەت بە پڕۆژەی "١٠٠ پارێزگا و ١٠٠٠ ناوچە"
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، وەک وەڵامێک بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و پرۆسەی شارستانیبوون لە تورکیا، پڕۆژەی "١٠٠ پارێزگا و ١٠٠٠ ناوچە"ی ڕاگەیاند کە دامەزراندنی پارێزگا و ناوچەی نوێ دەگرێتەوە.
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پڕۆژەی "١٠٠ پارێزگا و ١٠٠٠ ناوچە"ی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد. باخچەلی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "تورکگون" وردەکارییەکانی پڕۆژەکەی ڕوون کردەوە.
باخچەلی ئاماژەی بەوە دا کە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، دابەشبوونی دیمۆگرافی، پرۆسەی شارستانیبوون و داینامیکی کۆمەڵایەتی-ئابووری، پێویستیی ئەنجامدانی چاکسازییان لە پێکهاتەی کارگێڕی و ئیداریی وڵاتدا هێناوەتە ئاراوە. لەم چوارچێوەیەدا سەرنجی خستە سەر پێویستیی دامەزراندنی پارێزگا و ناوچەی نوێ.
باخچەلی لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند کە پێویستە لە قۆناغی یەکەمدا ٩ پارێزگای نوێ و ٧٨ ناوچەی نوێ، و لە دواییدا ١٩ پارێزگای نوێ و ٧٨ ناوچەی نوێ دابمەزرێن. باخچەلی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی "سەدەی تورکیا"دا ئامادەکراوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کورتترین کاتدا هەنگاوی پێویست بۆ ئەم ڕێکخستنانە دەنێن.
سەرچاوە: Kurdistan24