PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

سوپای پاسداران مەرجی نوێ و قورستر دەخاتە بەردەم ئەمریکا
دوای تێکچوونی ڕێککەوتنەکەی مانگی حوزەیران، سوپای پاسدارانی ئێرانی داوای مەرجی نوێ لە ئەمریکا دەکات، لەوانە ئازادکردنی ٢٤ ملیار دۆلار دارایی سڕکراو و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یەمەن.

سوپای پاسداران مەرجی نوێ و قورستر دەخاتە بەردەم ئەمریکا

دوای تێکچوونی ڕێککەوتنەکەی مانگی حوزەیران، سوپای پاسدارانی ئێرانی داوای مەرجی نوێ لە ئەمریکا دەکات، لەوانە ئازادکردنی ٢٤ ملیار دۆلار دارایی سڕکراو و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یەمەن.

وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حەسەن موحیبی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی واشنتۆن ڕێککەوتنی مانگی حوزەیرانی نێوان تاران و واشنتۆنی پێشێل کرد، مەرجی نوێ و قورستریان خستووەتە بەردەم ئەمریکا. موحیبی ئاماژەی بەوەش کرد، واشنتۆن هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە ملکەچبوون بۆ مەرجەکانی ئێران.

ڕێککەوتنەکەی مانگی حوزەیران بریتی بوو لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر نەوتی ئێران و گەمارۆی بەندەرەکان، گەڕاندنەوەی داراییە سڕکراوەکان و ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەیەکدا بە بەیروتیشەوە. بەڵام بەهۆی تۆمەتبارکردنی یەکتری بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە، بە خێرایی تێکچوو.

مەرجە نوێیەکانی دانوستان بریتیین لە ئازادکردنی ٢٤ ملیار دۆلاری سڕکراوی ئێران بە یەکجار پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، هەروەها هەڵگرتنی گەمارۆی سەر دەروازە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکانی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتیی سعودیە. ئەم داوایە دوای ئەوە هات کە گرووپە حوسییەکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵی گەرووی باب ئەلمەندەبیان کرد و گەمارۆی دەریاییان بەسەر بەندەرەکانی سعودیەدا سەپاند.

وتەبێژی پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی کەنداو لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا ناتوانن ڕێگەیەکی جێگرەوە بۆ گەرووی هورمز بدۆزنەوە، ئەم ڕەوشەش نەک تەنیا بۆ نەوت، بەڵکو بۆ بەرهەمە ستراتیژییەکانی وەک پەینیش ڕاستە. موحیبی وشیارییدا کە سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر بانک و کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران بێکاریگەر دەبن و لە هەردوو هێرشێکی نوێدا، ئێران نەک تەنیا بەرگری دەکات، بەڵکو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەست بە هێرش دەکات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار