PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز چوار نەوتکێشی کردە ئامانج
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە چوار کەشتیی نەوتکێشی لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج کە بە شێوەیەکی نایاسایی نەوتیان لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر دەگواستەوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوون و چاودێریکردندا، چوار کەشتیی نەوتکێش کە لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکووری کەنداو بە شێوەیەکی قاچاخ نەوتیان "لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر" دەگواستەوە، کراونەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەشتییانە پێشتریش ڕێگەی نایاساییان بەکارهێناوە و لە ڕێگەی ئەو ڕێگانەوە نەوتیان گواستووەتەوە.

جگە لەوەش، ڕاگەیەندرا کە دێشەو لە ڕۆژئاوای گەرووی هورمز سێ کەشتی کە یاساکانیان پێشێل کردبوو بە میندا تەقیونەتەوە و بەهۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکانەوە لە کار کەوتوون. هێزی دەریایی سوپای پاسداران، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە هانی ئەو کەشتییانەی داوە لە ڕێگە نایاساییە مینڕێژکراوەکانەوە تێپەڕبن، و ئاگادارییەکی توندی دا کە ئەگەر کردەوەی لەو شێوەیە بەردەوام بێت، ڕەنگە شەڕ و پێدادانەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زیادی بکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار