
زانکۆی دیجلە لە ساڵی ۱۹۸۸دا هەڵمەتێکی بۆ نەزۆککردنی پیاوان لە بیسمیل ئامادە کردبوو
لە ساڵی ۱۹۸۸دا، کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دیجلە هەڵمەتێکی فراوانی پلاندانابوو بە مەبەستی ڕازیكردنی ئارەزوومەندانەی پیاوان لە بیسمیل بۆ ئهنجامدانی پرۆسهی نەزۆککردن (ڤازێکتۆمی).
لە کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیادا، وەزیری خزمەتگوزارییەکانی خێزان و کۆمەڵایەتی، ماهینور ئۆزدەمیر گۆکتاش، ئیدعای ئەوەی کرد کە پیاوان لە ڕێگەی دەزگای دڵنیایی کۆمەڵایەتییەوە (SGK) نەزۆک کراون، ئەم لێدوانەش بە ئاماژەدان بە ساڵانی نەوەدەکان گەنگەشەیەکی مێژوویی دەستپێکرد.
ئەرشیڤی ڕۆژنامەی ملییەتی ساڵی ۱۹۸۸ نیشانی دەدات کە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دیجلە چووەتە گوندەکانی سەر بە بیسمیل و هەوڵیان داوە پیاوان ڕازی بکەن بۆ نەزۆککردن، وە بە بەڵێنی "خەڵاتی گەورە" داوای پیاوانی ئارەزوومەندیان کردووە. دکتۆر ئۆنال سێرت سەرپەرشتیاری ئەم هەڵمەتە بوو.
لەو سەردەمەدا، نەخۆشخانەکانی دەزگای دڵنیایی کۆمەڵایەتی (SSK) بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان، بژارەی نەزۆککردنی بەخۆڕایی و لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە پێشکەشی ئەو پیاوانە دەکرد کە نەیانئەویست منداڵیان ببێت. زانکۆی دیجلەش لەم چوارچێوەیەدا بۆ گەیشتن بە پیاوان کارێکی هاوشێوەی ئەنجام دەدا.
دوای لێدوانەکەی وەزیر گۆکتاش، پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن ڕەخنەکانیان دەربڕی و پرسیاری ئەوەیان کرد ئایا سیاسەتێکی شێلگیرانە بۆ نەزۆککردن لە تورکیادا هەبووە یان نا.
سەرچاوە: Diyarbakır Yenigün