
لە زانکۆی دیجلە ۱۰ هەزار و ٦٨٤ قوتابی داواکارییان پێشكەش کردوو لە ڕێگەی تیروپشکەوە ۲ هەزار و ۲۹۹ کەسیان دەستنیشان کران
لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجانی İŞKURدا لە زانکۆی دیجلە ۱۰ هەزار و ٦٨٤ قوتابی داواکارییان پێشكەش کرد، ۲ هەزار و ۲۹۹ قوتابی مافی کارکردنیان بۆ ماوەی ۱۴۰ ڕۆژ پێدرا، بە شێوەی هەفتەی سێ ڕۆژ و ڕۆژانە ۱٫۳۷۵ لیرە.
لە ئامەد، لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجانی İŞKUR بۆ بەرنامەی کارکردنی قوتابییان لە زانکۆی دیجلە، ۱۰ هەزار و ٦٨٤ کەس داواکارییان پێشكەش کرد. ڕاگەیەندرا کە لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا مافی کارکردن بە ۲ هەزار و ۲۹۹ قوتابی دەدرێت.
تیروپشکەکە لە ناوەندی کۆنگرەی ۱۵ی تەممووزی زانکۆی دیجلە، لە بەردەم نووسینگەی دادنووس و بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەچوو. پڕۆفیسۆر دکتۆر موستەفا ئوغورلو ئارسەلان، سکرتێری گشتیی زانکۆی دیجلە ڕایگەیاند کە پڕۆسەکە بە شێوازێکی "زۆر شەفاف و ورد" بەڕێوەچووە.
بەرنامەکە ۱۴۰ ڕۆژ دەخایەنێت و هەفتەی زۆرترین سێ ڕۆژ دەرفەتی کارکردن بە قوتابییان دەدات. بڕی پارەی ڕۆژانە بە ۱٫۳۷۵ لیرە دیاری کراوە. ساڵح تەمور، جێگری بەڕێوەبەری لقی پارێزگای İŞKUR و بەڕێوەبەرانی زانکۆ لە نێو بەشداربوواندا بوون.
ئارسەلان جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی پێشکەش بەو قوتابییانە دەکرێت کە دۆخی داراییان باش نییە و ئەم بەرنامەیە هاوکارییان دەکات هەم داهات بەدەستبهێنن و هەم ئەزموونی ژیانی کاریش وەربگرن.
سەرچاوە: Tigris Haber