PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

دڵشاد شەهاب: هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە، بەڵکو ناوەندی ئاشتییە
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند، مەترسیی ڕاستەقینە لە عێراقدا گرووپە چەکدارە نایاساییەکانن و هەرێمی کوردستان ناوەندێکی ئاشتیخوازە.

دڵشاد شەهاب: هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە، بەڵکو ناوەندی ئاشتییە

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند، مەترسیی ڕاستەقینە لە عێراقدا گرووپە چەکدارە نایاساییەکانن و هەرێمی کوردستان ناوەندێکی ئاشتیخوازە.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند، مەترسیی ڕاستەقینە لە عێراقدا کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نییە، بەڵکو ئەو گرووپە چەکدارە نایاساییانەن کە لە ناوخۆی وڵاتدا چالاکن.

شەهاب ئاماژەی بەوە کرد کە زەمینەیەکی باش بۆ ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغداد هەیە و پێگەی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکاندا بەهێزە. گوتی: "بەغداد هەرچی داوا کردبێت بە شەفافی جێبەجێ کراوە. هەموو داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی دەستووردان."

شەهاب جەختی لەوە کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هەرێم دروست ناکات و وتی: "مەترسیی ڕاستەقینە ئەو گرووپە چەکدارانەن کە لە دەرەوەی یاسا لە عێراقدا کار دەکەن. پێویستە حکوومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت و چەکەکان کۆنتڕۆڵ بکات." هەروەها گوتی: "پێشمەرگە بە سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی لەسەر ئاستی جیهان داعش تێکی شکاند. ئێمە خاوەن هێزین و لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان ناترسین."

شەهاب ئەوەشی خستە ڕوو کە هەرێمی کوردستان دوژمنایەتیی کەس ناکات و بۆ هیچ لایەنێک هەڕەشە نییە، بەڵکو بەهۆی پێکهاتە سەقامگیرەکەیەوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک ناوەندی ئاشتی و دیالۆگ ناسراوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار